نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، رۆژی دوشەممەی داهاتو 16/3 پشوی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی فیدراڵ بەبۆنەی ساڵیادی ئەو تاوانانەی رژێمی بەعسی لەناوچو دەرهەق رۆڵەكانی گەلی عیراق ئەنجامیداوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق راشیگەیاندوە، پشوی رۆژی دووشەممە سەرجەم ئەو تاوانانەی رژێمی لەناوچو دەگرێتەوە كە دەرهەقت بە گەلی عیراق ئەنجامیداوە وەك هەڵەبجەو ئەنفال و گۆڕە بەكۆمەڵەكان و راپەڕینی شەعبانیەوە تیرۆركردنی زاناكان و بەئامانجگرتنی حزبەكان، ئەم بڕیارەشیان بە پشتبەستن بە یاسای پشوە فەرمییەكانی وڵات دەركردوە.