زیاتر لە 2 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شەقڵاوەدا دابەشكرا

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەئامادەبونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەڕێوڕەسمێكدا تیروپشك بۆ دابەشكردنی 2585 پارچە زەوی لە سنوری سەرۆكایەتی شارەوانی شەقڵاوە‌ بۆ فەرمانبەرانی راژەی شارستانی و پێشمەرگەو ئاسایش ئەنجامدرا.
لەڕێوڕەسمەكەدا وەزیری شارەوانی ئاماژەی بەوەكرد: پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر سەرجەم  فەرمانبەرانی سنوری شەقڵاوە رادەگەیەنن ئەوانەی رەزامەندیان هەیە، تاوەكو ئێستا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر زیاتر لە 32 هەزار پارچە زەوی دابەشكراوە، تیمەكانی سەرۆكایەتی شارەوانییەكانیش بەردەوام كار لەسەر جیاكردنەوەی زەوییەكان و دروستكردنی نەخشە دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group