رافایل گروسی: هەوڵ بۆ رێككەوتنێكی نوێ لە نێوان واشنتۆن و تاران دەدرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هەوڵەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان و دۆزینەوەی چارەسەرێكی درێژخایەن بۆ كێشەی ئەتۆمی ئێران چڕكراوەتەوە.
رافایل گروسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاشكرایكرد، بە مەبەستی گەیشتن بە رێككەوتنێكی نوێی ئەتۆمی لە نێوان واشنتۆن و تاران، هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە كە هەمیشەیی بێت و بتوانێت ئاڵۆزییەكانی ئێستای رۆژ هەڵاتی ناوەڕست چارەسەر بكات و كۆتاییان پێبهێنێت.
باسی لەوەشكرد، تائێستا هیچ گۆڕانكارییەك لە ئاستی تیشكدانەوەی وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێراندا نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group