دەنگدان بۆ ئەندامانی لیژنەی پەرلەمانیی عیراق دوای جەژنی رەمەزان بەڕێوەدەچێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
فەرهاد ئەتروشی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، پڕۆسەی پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان بەردەوامەو تائێستا 13 لیژنە جێگیر كراون، ئەمەش وەك هەنگاوێكە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی ئەركە دەستورییەكان.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق وتوشیەتی: دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەیییەكان تەنها رێكارێكی كارگێڕی نیە، بەڵكو هەنگاوێكی گرنگە بۆ كاراكردنی پەرلەمان لەپێناو چاودێریكردنی حكومەت و یاسادانان، هێشتا 11 لیژنەی دیكە ماون دەنگیان لەسەر بدرێت، بڕیار وایە راستەوخۆ دوای كۆتاییهاتنی جەژنی رەمەزان پەرلەمان كۆببێتەوە بۆ تەواوكردنی ئەو لیژنانەی كە ماون. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group