وەزیری دەرەوەی ئێران: هەرچییەك لە ناوچەكە رووبدات ئێمە لێی بەرپرسیار نین

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری، لە بارەی بە ئامانجگرتنی بنكە و هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەڵێت، هێرشەكانمان تەنیا لە سەر بنكە و بارەگا سەربازییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە چڕ نەكردووەتەوە و سنووردار نەكردووە، بەڵكو لە هەر شوێنێك كۆبوونەوەی هێزەكانی ئەمریكا و دامەزراوەكانیان هەبێت، كراوەتە ئامانجی هێرشەكانمان.
باسی لەوەشكردوە، رەنگە بەشێك لەو شوێنانەی هێزەكانی ئەمریكای تێدان، نزیك شارەكان بن، بۆیە هەرچییەك رووبدات، تاوانەكەی لە ئەستۆی ئەمریكایە و ئێمە لێی بەرپرسیار نین، ئەمریكا هێزە سەربازییەكانی لە بنكەكان گواستووەتەوە ناو هۆتێلەكانی نێو جەرگەی شارەكان، بەم كارەشی ناوچەكەی خستووەتە ئەم دۆخە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، خەڵكی ئێران باشترین دۆستی ئێمەن، بۆیە ناتوانین لە پێناو وڵاتانی دۆست و دراوسێ كە هەڵە دەكەن، مامەڵە بە ژیانی گەلی ئێرانەوە بكەین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group