حزبوڵای لوبنان: ئێمە توانای ئەوەمان هەیە وڵات قڵپبكەینەوە و حكومەت بڕوخێنین

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فەرماندەیەك لە حزبوڵای لوبنان دەڵێت، ئێمە توانای ئەوەمان هەیە وڵات قڵپبكەینەوە و حكومەت بڕوخێنین و سەبرمان سنووری هەیە. 
مەحمود قامەتی فەرماندە لە حزبوڵای لوبنان رایگەیاند،حكوومەتی "ڤیچی" بەرهەڵستكارانی دەستگیر دەكرد و لەسێدارەی دەدان، دواتر ئەو حكومەتە رووخێنرا و خیانەتكاران لەسێدارەدران، پشتیوان بە خوا ئێمە ناگەینە ئەو دۆخە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بە گوێرەی پێدراوەكان و هەڵوێستەكانی ئێستا، دوای كۆتاییهاتنی شەڕەكە و بە بێ گوێدانە دەرئەنجامەكەی، ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە سیاسییە حەتمییە و حكومەت لە لوبنان، چیتر شیاوی بەڕێوەبردنی وڵات نییە، هەڵوێستەكانیشی تەنها خزمەت بە ئیسرائیلی دوژمن دەكات، بۆیە ڕووبەڕووبوونەوە بەڕێگاوەیە و خیانەتكارانیش باجی خیانەتەكەیان دەدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group