كەشناسی: ئەمرۆ باران نابارێت و پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەكان ئەمرۆ باران نابارێت و پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.
كەشناسی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و سبەینێش باران بارین دەستپێدەكات و شەپۆلەكەش چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت 
لە بارەی كەشی سبەینێشەوە، كەشناسی دەڵێت، تا كاتەكانی نیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە دوانیوەڕۆوە باران بارین دەستپێدەكات  و كاریگەری شەپۆلەكە بۆ چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
كەشناسی  ئاماژەی بەوەشكردوە، بارانبارینەكە هەورەتریشقەی لەگەڵدایە و لە درەنگانی شەویشدا، لە سنووری باشوری پارێزگای هەولێر و بەشێك لە سنوری پارێزگای دهۆك و پارێزگای كركووك دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی پێنجشەممە بەمشێوەیە:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆك: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group