مەسرور بارزانی: رێگر نین لە هەناردەكردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، زیاتر لە هەمو كەسێك پەرۆشی دۆخی ئابوری هەرێمی كوردستان و عیراقن و پەرۆشی دابینكردنی موچەو ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستانن هیچ كەسێك زیاتر لەهەرێمی كوردستان خەمخۆری ئەم بابەتە نەبوەو نیە.
وتیشی: دوپاتیدەكەنەوە كە هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەیە نەوت هەناردەی دەرەوە بكرێت، بەڵام هەندێك راستی هەیە دەبێت بوترێت ئەو نەوتەی بەغدا بەنیازە بینێرێت لەهەرێمی كوردستانەوە بەوەی هەرێمیشەوە ناكاتە نیو ملیۆن بەرمیل كە ئەمە قەرەبوی ئەو نەوتە ناكاتەوە كە نەیتوانیوە بە رێگەی تر هەناردەی بكات.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند، هەرێم رێگر نییە لە هەناردەكردن تەنها داوای ئەوە كراوە گەرەنتی هەبێت و بتوانن لە كێڵگەكانی هەرێمیشەوە بەرهەمهێنان بكەن كە بەهۆی هێرشەكانەوە راگیراوە، داواشكراوە بابەتی موچە نەبێتە كارتی سیاسی و دوابخرێت پێویستە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش وەك خەڵكی تری عیراق لەكاتی خۆیدا موچە وەربگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group