ئاگری نەورۆز لە گردی مامەیارە دەكرێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندوە: ئەمساڵ بۆ جەژنی نەورۆز هیچ بۆنەیەكی رەسمی لەسلێمانی ئەنجامنادرێت و وەك پارێزگای سلێمانی هیچ ئامادەكارییەكیان نەكردوە، بەهۆی ئەو شەڕو ئاڵۆزییەی ناوچەكە هیچ بۆنەیەكی رەسمی ئەنجامنادرێت.
هەرلەوبارەیەوە محەمەد مەردان سەرۆكی كۆمەڵەی كەلەپور و فۆلكلۆری كورد بە سایتی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە: هەرچەندە حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی هیچ بۆنەیەكی رەسمی ئەنجامنادات، بەڵام وەك كۆمەڵەی كەلەپور و فۆلكلۆری كورد هەمو ساڵێك لە گردی مامەیارە ئاگری نەورۆزیان كردوەتەوەو ئەمساڵیش لەگەڵ چەند كۆمەڵەو لایەنێكی دیكە ئەو یادە بەزیندویی دەهێڵنەوەو وەك نەریتێكی ساڵانە لە گردی مامەیارە پێشوازی لە میوانان دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group