نەوا-
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، چەند هێرشێكی كردوەتە سەر چەند شوێنێك لە باشوری سوریا، لە وەڵامی هێرشێكی بانگەشەبۆكراودا كە ڕۆژی پێنجشەممە مەدەنییە دروزەكانی لە سوەیدا كردبوە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، هێرشەكان بارەگای سەركردایەتی و كۆگای چەكیان لە چەند سەربازگەیەكی سوپای سوریا كردوەتە ئامانج.
سوپاس ئیسرائیل رونیشیكردۆتەوە، ئەمە وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ڕوداوەكانی دوێنێ (پێنجشەممە) بوە، كە تێیدا مەدەنییە دروزەكان لە ناوچەی سوەیدا كرانە ئامانج.
دوپاتیشیان كردۆتەوە، ڕێگە نادات زیان بە دروزەكانی سوریا بگات و بەردەوام دەبێت لە كاركردن بۆ پاراستنیان و بەردەوام دەبن لە چاودێریكردنی پەرەسەندنەكانی باشوری سوریا.