نەوا-
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق درێژكردنەوەی ماوەی داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ سەرجەم گەشتەكان بۆ ماوەی 72 كاتژمێر راگەیاند.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق لە راگەیەندراوێكی بڵاویكردەوە، گەشتەكانی ئاسمانی لە كاتژمێر 12:00ی شەوی پێنجشەممە تاوەكو كاتژمێر 12:00ی شەوی یەكشەممە (22ی 3ی 2026)، بە داخراوی دەمێنێتەوە، وەك ڕێكارێكی خۆپارێزی كاتی.
رونیشیكردەوە، ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەكانی ناوچەكەیە و بەو پێیەش هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە بەرەبەیانی رۆژی 28ی شوباتی 2026 گەشتەكانی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بە تەواوی راگیراوە، لەوكاتەوە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق هەر 72 كاتژمێرێك راگرتنەكە درێژ دەكاتەوە.