نەوا-
گروپی چەكداری ئەسحابولكەهفی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بە هێرشكردنە سە بنكەی ڤیكتۆریا لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگەیاند.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاشكرایانكردوە كە ئامانجی هێرشەكەیان هێزە ئەمریكییەكان بوەو ئۆپراسیۆنەكانیان بەشێوەیەكی چڕتر بەردەوام دەبێت، هەروەها هۆشداریشیانداوەتە هاوڵاتیانی مەدەنی كە لە بنكەو شوێنەكانی مانەوەی هێزە ئەمریكییەكان دور بكەونەوە.