كەشتییەكی نەوت هەڵگری عێراقی لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕبوو

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردەوە، كەشتییەكی نەوت هەڵگر كە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی هەڵگرتبوو، لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕبوو.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی بلومبێرگ، كەشتی نەوت هەڵگری "ئۆمێگا تریدەر" (Omega Trader)، كە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عیراقی هەڵگرتبوو لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕی و گەیشتە شاری مومبای هندستان، ئەمەش یەكەم جوڵەی نەوتی عیراقە لەگەروی هورمزەوە لەدوای هێرشەكان بۆسەر ئێران.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە هەفتەی یەكەمی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل و لە رۆژی 2ی ئاداری 2026ەوە، گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە بەڕووی كەشتییە بارزگانییەكان و كەشتییەكانی گواستنەوەی سووتەمەنیدا داخراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group