نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردەوە، ماتەمینی بۆ ژمارەیەك چەكداریان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنباری سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی رادەگەیەنن كە لە هێرشێكدا بۆ سەر بارەگاكانیان شەهیدو بریندار بون لەكاتێكدا ئەوان ئەركی نەتەوەیی خۆیاندا بون.
وەزارەتی ناوخۆ باسیلەوەشكردوە، ئەم هێرشە ئیرادەی هێزە ئەمنیەكان بەهێزتر دەكات بۆ بەردەوامبون لە بەرگریكردن لە سەروەری و سەقامگیری عیراق، خوێنی ئەم چەكدارانەشیان بۆ نەوەكانی داهاتو وەك چرایەك دەمێنێتەوە.