كەشناسی: ئەمرۆ و بەیانی بارانبارین و تەزرە و هەورە تریشقە ئاسمانی هەرێم دادەپۆشن
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند هەندێك جار تەزرە و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.
باسی لەوشەكرد، لە كاتەكانی شەو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و پێشبینی بەرزبونەوەی ئاستی ئاو لەو ناوچانە دەكرێت، هەروەها بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكور و باكوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشی سبەی هەینی رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت، لە شەودا ئەگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەكان لاواز دەبێت جگە لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بارین بەردەوامی دەبێت.
ئەوەشی خستەڕو، پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تـــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.