نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای بەشداریكردنی لە پرسەی ئەو پێشمەرگانەی بە هێرشی موشەكی شەهیدكران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای روداوەكە پەیوەندیان بە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە كردوە، ئەوان دان بەوەدا دەنێن كە هەڵەیەك كراوەو بەڵێنی ئەوەیانداوە لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە بكەن، ئێستا چاوەڕوانی ئەوەین بزانین وەڵامی كۆماری ئیسلامی ئێران چی دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی: ئێمە فاكتەری ئارامی و سەقامگیرین لەناوچەكەدا هەمیشە دوپاتیانكردۆتەوە كە سەرچاوەی هەڕەشە نین بۆ هیچ یەك لە وڵاتانی دراوسێ و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بەتایبەتی هەر ئەو سیاسەتەشیان لە دەستپێكی جەنگەوە پەیڕەو كردوە نەبونەتە بەشێك لەو جەنگەو ناشبنە بەشێك لە جەنگ.