هاتوچۆی سلێمانی: ئەگەری لێزمەبارانی چڕ هەیەو شۆفێران ئاگاداربن

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا بڵاویكردۆتەوە، بەپێی ڕاپۆرتی تایبەتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن و كەشناسی هەرێم  سەبارەت بەو گۆڕانكارییە خێرایەی بەسەر كەش و هەوادا دێت ئاگاداری شۆفێران دەكەین كە رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە و هەینی واتە 25-26 و 27-3 ئەگەری بونی لێزمەبارینی چڕو بەخوڕو تەرزە لە هەندێك جێگاو هەورەتریشقەو بەرزبوونی ئاستی ئاوی باران لە چەندین جێگادا هەیە.
هاتوچۆی سلێمانی وتوشیەتی، سەلامەتتر وایە شۆفێران خۆیان بەدوربگرن لە شۆفێری كردن لە رێگاوبانەكانی دەرەوەی شارەكانی هەرێمی كوردستان و رو نەكەنە ناوچەی سەیرانگا و شاخاوییەكان، لەم كات و وەرزەدا كەش و هەوا هەمیشە ئەگەری گۆڕانكاری بەپەلە و خێرای دەبێت، باشتر وایە هاونیشتیمانیان بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسی شۆفێری و گەشت و سەیراندا بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group