نەوا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم رێنمایی بە میدیان دەدات و دەڵێت، وەرن رەزامەندی وەرگرن بۆ رووماڵی هێرشە درۆنییەكان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەپێناو گەیاندنی پەیامێكی پیشەیی و نیشاندانی تاوانە مرۆییەكان لە هەرێمی كوردستان بە جیهان، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕێكار و ڕێنوێنی بۆ ڕووماڵكردنی شوێنە زیانلێكەوتووەكانی سڤیل بڵاو دەكاتەوە.
ئاماژە بەوەكراوە، بەپێی ڕێكارەكە، داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕە هەواڵییەكان دەكەین، كە ئارەزووی ڕووماڵكردن دەكەن، تیمەكانیان لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری تۆمار بكەن و ڕەزامەندیی پێشوەختە بۆ ڕووماڵكردن وەربگرن.