نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سودانی ئیدانەی ئەو بەئامانجگرتنەی كردوە كە كراوەتە سەر ماڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەشاری دهۆك.
راشگەیەنراوە كە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سودانی گفتوگۆی كردوە لەبارەی پەرۆشی و پەرەپێدانی یەكڕیزی لەناو سەرجەم عیراقییەكاندا، هەروەها فەرمانیكردوە بە پێكهێنانی تیمێكی هونەری هاوبەش لەهەردو حكومەتی عیراق و هەرێم بۆ سەردانیكردنی شوێنی روداوەكە تاكو لێكۆڵینەوە دەستپێبكەن و تاوانباران دەستنیشان بكەن دواتر سەرجەم رێوشوێنە یاساییەكانیان لەبەرامبەر بگیرێتەبەر.