نەوا-
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نامەیەكی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە پێگەیشت.
لە راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا هاتوە، لەنامەكەدا ترەمپ وێڕای پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندوە، نەورۆز ئاهەنگگێڕانە بە هاتنی بەهار، هەروەها بەرجەستەكردنی سەركەوتنی هەمیشەیی روناكییە بەسەر تاریكیدا، ئەم جەژنە دێرینە گوزارشتێكی ساڵانەی هێزی نوێیە.
ترەمپ لەنامەكەیدا هیوای خواستوە نەورۆز ببێتە مایەی بەهێزكردنی بەهاكانی ئاشتی و شكۆی مرۆڤ و ساڵی نوێی پڕ لەخێرو خۆشی، هەروەها پیرۆزبایی لە هەمو ئەوانەشكردوە كە بەوبۆنەیەوە جەژنی نەورۆز دەگێڕن و لە كۆتایی نامەكەشیدا بە كوردی نوسیویەتی نەورۆز پیرۆز.