نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی بڵاویكردەوە، هۆشداری دەدەنە هاوڵاتیان كە هەرگیز نابێت لە شوێنێك نزیك ببنەوە كە دارستانی چڕو گژوگیای نەبڕاو بێت یاخود نیشانەكانی ئاگاداركردنەوەی مینی لێدانرابێت.
راشیگەیاندوە، لە هەر شوێنێك هاوڵاتیان مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیان بینی بەهیچ شێوەیەك نابێت دەستكاری بكرێت و پێویستە لێی دور بكەونەوە پەیوەندی بە ژمارە 182ـەوە بكەن كە هێڵی گەرمی تایبەت بە دەزگای گشتی كاروباری مینی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو هاوڵاتیان دەتوانن بێبەرانبەر پەیوەندی پێوەبكەن و ئاگاداریان بكەنەوە لە هەبونی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی، تاوەكو بەهانایانەوە بچن.