سەرۆكی ئیمارات ئیدانەی هێرشە درۆنییەكەی شاری دهۆك دەكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتو پەیوەندیكرد بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییەی كرد كە كرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆك، هەروەها پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەكەی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دوپاتكردوەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەو پەیوەندییەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی هاوكاری و پشتگیریی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق كردوە، هەروەها دوایین پێشهاتەكانی بارودۆخی ناوچەكەو لێكەوتەكانی شەڕیان تاوتوێكردوەو هەردولا جەختیان لە گرنگیی هەوڵەكان بۆ كۆتاییهاتنی شەڕو چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری كردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group