نەوا-
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێكدا هۆشداری ئاڕاستەی وڵاتانی دراوسێی كردو رایگەیاند، ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی ساڵانێكە سود لە نەوت و گازی ناوچەكە وەردەگرن، بەڵام ئەمجارە ژێرخان و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانەكانیان دەكەنە ئامانج.
ئاماژەشیداوە، پێویستە هاوبەشەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بزانن كە تا ئەمڕۆ لەپێناو دراوسێیەتییەكی باشدا خۆیانگرتوەو رەچاوی چەندین حاڵەت و دۆخیان كردوە، بەڵام ئیتر پارێزبەندیان لەسەر هەمو چاوپۆشییەكان هەڵدەگرن و چاویان تەنیا لەسەر ئامانجەكان و تۆڵەسەندنەوە دەبێت.