مێخەك و پڕۆستات.. ئایا "چارەسەرێكی سیحرییە" یان تەنها تەواوكەرێكی خۆراكییە؟
2 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ
نەوا-
لەمدواییانەدا دەنگۆ و پرسیارێكی زۆر دروست بووە دەربارەی ڕۆڵی مێخەك لە چارەسەركردنی هەوكردن و گەورەبوونی پڕۆستات، و ئایا كاتی خواردنی كاریگەری لەسەر چاكبوونەوە هەیە؟ ڕاستییە زانستییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە هیچ كاتێكی دیاریكراو نییە (چ بەیانیان بێت یان ئێواران) كە لە ڕووی كلینیكییەوە سەلمێنرابێت كاریگەری ڕاستەوخۆی هەبێت لەسەر چارەسەری حاڵەتەكە؛ مێخەك وەك پێكهاتەیەكی پاڵپشت لەناو سیستمێكی خۆراكی تەندروستدا پۆلێن دەكرێت، نەك وەك جێگرەوەیەك بۆ پرۆتۆكۆڵە پزیشكییەكان.
دەكرێت مێخەك بە بڕێكی مامناوەند و بەو شێوازەی لەگەڵ سروشتی جەستەت دەگونجێت زیاد بكەیت بۆ ڕۆتینی ڕۆژانەت:
پێش نان (بەیانیان): هەندێك كەس لەگەڵ ئاوی شلەتێن پێیان باشە بۆ ئەوەی جەستە باشتر هەڵیمژێت.
لەگەڵ ژەمەكاندا: ئەمە باشترین بژاردەیە بۆ ئەو كەسانەی گەدەیان هەستیارە، بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لە هەر تێكچوونێكی گەدە.
تێبینییەكی گرنگ: زیادەڕۆیی كردن لە خواردنیدا دەبێتە هۆی تێكچوونی كۆئەندامی هەرسی؛ بۆیە "میانڕەوی" كلیلەكەیە.
توێژینەوەیەكی نوێ كە لە پێگەی زانستی "Taylor & Francis" بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەكات كە گیراوەی مێخەك یارمەتیدەر بووە لە كەمكردنەوەی گەورەبوونی پڕۆستات و دابەزاندنی ئاستی هۆرمۆنە پەیوەندیدارەكان لە ئاژەڵەكاندا، ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندی بە "پۆلیفینۆڵەكان" كە دژی هەوكردن و سترێسی ئۆكسێنەر كار دەكەن. بەڵام دەبێت بزانرێت كە ئەمانە تەنها ئەنجامی تاقیگەین و ناتوانرێت ڕاستەوخۆ بۆ مرۆڤ بەكاربهێنرێن بەبێ توێژینەوەی كلینیكی زیاتر.
كەی "چارەسەری سروشتی" دەبێتە مەترسی؟
پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە مێخەك چارەسەر نییە بۆ هەوكردنی پڕۆستات، بەتایبەتی ئەو حاڵەتانەی بەهۆی بەكتریاوەن و پێویستیان بە دەرمانی دژە بەكتری هەیە، پشتبەستن تەنها بە مێخەك دەبێتە هۆی:
1. دواكەوتنی دەستنیشانكردنی دروستی نەخۆشییەكە.
2. خراپتربوونی نیشانەكان و ناڕەحەتی لە كاتی میزكردندا.
3. زیادبوونی ئازارە درێژخایەنەكان.
دەستنیشانكردنی ورد لەلایەن پزیشكەوە یەكەم هەنگاو و گرنگترینە، دەتوانرێت مێخەك "تەنها" وەك هۆكارێكی یارمەتیدەر