نەوا-
سەعید ئیرەوانی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لەنامەیەكدا بۆ هەریەك لە ئەنتۆنیۆ گوتێرێش سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە، ئەمریكا لە روداوەكانی ئێراندا رۆڵی هەبوە.
ئیرەوانی رایگەیاندوە: ئەمریكا هەوڵیداوە خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەكان لەئێران بۆ توندوتیژی و ئاژاوەنانەوە و خوێنڕشتن بگۆڕێت، هەر بۆیە ئەمریكا بەرپرسە لەو ڕوداوانەی كە لە كۆتاییەكانی كانونی یەكەم لەئێران رویانداوو، هەروەها سەرۆكی ئەمریكا دانی بەوەداناوە كە چەكی بە گروپەكانی دژ بەئێران داوە ئەمەش واتای ئەوەیە دەستوەردانی كردوە لە كاروباری ناوخۆی وڵاتەكەدا.