نەوا-
ناوەڕۆكی كۆبونەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و عەلی ئەلزەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی عیراق و شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاوكرایەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، لەكۆبونەوەكەدا باس لە پێویستی پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت كراوە بەپێی شایستەكانی هەڵبژاردن، هەروەها پابەندبون بەماوە دەستورییەكانەوە، هەروەها مەسعود بارزانی باسی لە دوایین پێشهاتەكان كردوەو جەختی لەپێویستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم كردوەتەوە لەچوارچێوەی دەستودا.
بارزانی راشیگەیاندوە كە جێبەجێكردن و پابەندبون بەدەستور چارەسەری سەرەكییەو داواشیكردوە لەپێناو سەقامگیریی وڵاتدا هەمو لایەك پابەندی دەستوربن.
لەلایەن خۆشیەوە زەیدی جەختی لەپێویستی تێپەڕاندنی بابەتە نەرێنییەكانی رابردو و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم كردوەو لەگەڵ شاندی یاوەریشیدا داوایانكردوە كوتلەی پەرلەمانی و حكومیی پارتی بگەڕێنەوە بەغدا.