سوپای ئیسرائیل هێرشی كردە سەر كەشتیگەلێكی تری سومود
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
كەشتیگەلی جیهانی سومود لەمیانی بەڕێكەوتنی بەرەو كەرتی غەزە لە ئاوە نێودەوڵەتییەكاندا لەلایەن هێزی دەریایی ئیسرائیلەوە هێرشی كرایە سەر.
سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، هێزی دەریایی ئیسرائیل دور لە كەنارە ئاوییەكانی ئیسرائیل هێرشی كردوەتە سەر كەشتیگەلی جیهانی سومود، لە هێرشەكەدا هێزەكانیان لەكۆی 58 كەشتی سەربە كەشتیگەلی سومود دەستی بەسەر حەوتیاندا گرتوە.
پێشتر كەشتیگەلی سومود رایگەیاندبو، لەكاتی بەڕێكەوتنیان بۆ شكاندنی گەمارۆكەی سەر كەرتی غەزە لە ئاوە نێودەوڵەتییەكاندا لەلایەن هێزی دەریایی ئیسرائیلەوە هێرشیان كراوەتە سەر.