دواین گوژمەی تەمویلی موچە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، دواین گوژمەی تەمویلی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق كە سەرجەمی بڕەكەی 961 ملیارو 736 ملیۆن دینارە . 
 راشیگەیاندوە، هاوشێوەی مانگەكانی رابردو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی موچەی مانگی نیسان وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ زیاتر لە 16 ملیار دیناری لە تەمویلی موچەی مانگی نیسان نەناردوە كە بریتییە لە شایستەی موچەی مانگەكانی رابردوی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردبوەوە لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی موچە راستەوخۆ دەستبەدابەشكردنی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group