حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێكی لە بیابانەكانی نەجەف و كەربەلا دەستپێكرد

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی بەناوی سەپاندنی سەروەریی لە بیابانەكانی نەجەف و كەربەلا راگەیاند.
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی فوراتی ناوەڕاست سەربە دەستەی حەشدی شەعبی لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزەكانیان لە چوار میحوەرەوە لە بیابانەكانی نەجەف و كەربەلا دەستیان بە ئۆپراسیۆنەكەیان كردوە، ئۆپراسیۆنەكەش لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و بە سەرپەرشتی سەرۆك ئەركانی سوپای عیراق ئەنجام دەدرێت.
ئەوەش خراوەتەڕو، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەكەدا هەڵمەتی كێوماڵكردن تاقوڵایی 70 كیلۆمەتر ئەنجام دەدرێت، بەئامانجی پاراستنی رێگای نێوان كەربەلاو ناوچەی نوخێب.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group