ئێران زۆربەی بنكە موشەكیەكانی لە گەروی هورمز چاك كردوەتەوە
4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
بەگوێرەی راپۆرتێكی نوێی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، كە لە سەرچاوە هەواڵگرییە نهێنییەكانی ئەمریكاوە زانراوە، دوای بۆردومانەكانی ئەمریكا ئێران توانیویەتی لە كۆی 33 بنكەی هەڵدانی موشەكی لە گەروی هورمزدا 30یان بەتەواوەتی چاك بكاتەوە و لە ئێستادا ئامادەن بۆ هێرشی نوێ.
لە راپۆرتی رۆژنامەكەدا باس لەوەشكراوە، ئەو بنكانە مەترسیی جددی بۆ سەر كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا و كەشتییە نەوتهەڵگرەكان دروست دەكەن، ئێستا لە رەوشێكدان كە دەتوانرێت سەكۆ گەڕۆكەكانی هاوێشتنی موشەكیان تێدا بەكاربهێنرێت.
بەپێی ئەم هەڵسەنگاندنانە، تەنها سێ بنكە لەو ناوچە هەستیارەدا بە تەواوی لەكاركەوتوون و تاران ناتوانێت بەكریان بهێنێت.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، ئێران نزیكەی 70٪ی سەكۆ گەڕۆكەكانی هاوێشتنی موشەك و هەمان رێژەی كۆگای موشەكیی بالیستیك و كروزی خۆی بە بەراورد بە پێش جەنگ پاراستووە