چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی: پەككەوتنی پەرلەمان مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر هەرێم

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كۆمەڵێك لە نوسەران، رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەیاننامەیەكیان لەژێر ناونیشانی (بەرپرسیارێتی نیشتمانی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان) بڵاوكردەوەو تێیدا هۆشدارییان لەو مەترسیانە دا كە روبەڕوی ناوچەكە بوەتەوە.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێنەری ئەو چالاكوانانە رایگەیاند، هەرێمی كوردستان لەبەردەم كۆمەڵێك ئاڵنگاری جیدی ناوخۆیی و دەرەكیدایە، وەك چین و توێژە جیاوازەكان لەسۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی مێژویی و ئەخلاقی و وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان، داواكارییەكانیان ئاڕاستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەن.
ئەو چالاكوانانە داوایانكردوە پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە، چونكە پەرلەمان سیمبولی سەروەری خەڵكی كوردستانەو پەككەوتنی مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group