نەوا-
بەپێی راپۆرتێكی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، رێژەی هەژاری لەهەرێمی كوردستان بەراورد بەناوچەكانی تری عیراق لەئاستێكی نزمدایەو رێژەی هەژاری لە بەسرە چوار هێندەی هەولێرە، لەكاتێكدا بەسرە ناوەندی سەرەكی سامانی نەوت و غازی عیراقە.
وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە راپۆرتەكەیدا روینكردوەتەوە كە رێژەی هەژاری لە باشوری عیراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوەو لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە نزمترین ئاستدایە.
وەزارەتەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە، پێنج پارێزگای باشوری عێراق بەرزترین رێژەی هەژارییان لەسەر ئاستی وڵاتدا تۆماركردوە، لە بەرامبەردا پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان نزمترین رێژەی هەژارییان لەسەر ئاستی عیراق تۆماركردوە كە هەولێر لە پلەی یەكەمدایە بۆ كەمی رێژەی هەژاری كە تەنها 8٪ـە، سلێمانی 8٪ـەو هەر كەسێكیش داهاتی مانگانەی لە 137 هەزار دینار كەمتر بوبێت بە هەژار دانراوە.