شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه‌ بۆ چاودێریكردنی نرخی شتومه‌ك و كاڵا له‌بازاڕدا و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی هه‌ولێریش به‌هۆی گرانبونی نرخی غازه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا هۆشداری ده‌دات و چاودێری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ نرخ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌. له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا سالار مسته‌فا نوێنه‌ری چاودێری بازرگانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و ئه‌نوه‌ر كه‌مال كارگێڕی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر رونكردنه‌وه‌ی یاتریان دا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group