شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ لایه‌ن سه‌ندیكاكانی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دووی ئه‌مساڵ ، تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی فه‌رمی بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و مووچه‌یه‌ نیه‌ و هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانیش یاداشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زیری ناوخۆ كردوه‌ و باسی له‌ خراپی گوزه‌رانی كارمه‌ندانی هاتوچۆ كردوه‌. به‌ڵام ئایا به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌ سلێمانیه‌وه‌ كه‌ پێشتریش هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی داوایان كردبو هه‌رچی زوه‌ مووچه‌ دابه‌ش بكرێت ، حكومه‌تی هێناوه‌ته‌ وه‌ڵام؟ ئایا گردبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كارمه‌ندانی هاتوچۆ له‌ سلێمانی و هۆشداری كارمه‌ندانی بانكی خوێنی سلێمانی كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌ده‌نه‌ حكومه‌ت چی له‌ بارودۆخه‌كه‌ ده‌كات؟ ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری مامۆستا عادل حه‌سه‌ن مامۆستای ناڕازیی و هاوژین عوسمان سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی گفتوگۆی زیاتر كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group