شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

پێشترو له‌ئێستاشدا، كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی شارو شارۆچكه‌كان به‌رده‌وام سه‌ردانی ناوبازاڕ و ته‌واوی دوكان و ماركێت و شوێنه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ن و له‌ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و چه‌ند رۆژی رابردودا چه‌ندین شوێن به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزیی داخراون و سزادراون. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌رباره‌ی كاری لیژنه‌كانیان و پابه‌ندی هاووڵاتیان گفتوگۆكرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group