شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 15-5-2019، 57 ساڵ تێپه‌ڕبوو به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستاندا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشدا به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌ حه‌وت خاڵدا داواكاریه‌كانی له‌ باره‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ و بژێوی و باروگوزه‌رانی مامۆستایانه‌وه‌ خسته‌ڕو. له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان گفتوگۆی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group