شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی هێزه‌كانی 70 په‌یوه‌ندیان به‌ رادیۆ نه‌واوه‌ كرد و داوایانكرد كێشه‌یه‌كیان هه‌یه‌ بیگه‌نینه‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد قوتابخانه‌ی تێكۆشه‌رانی بنه‌ڕه‌تیی ئیواران هه‌یه‌ له‌ سلێمانی به‌ مه‌كته‌به‌ سه‌ربازیه‌كه‌ ناسراوه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێشمه‌رگه‌و و پۆلیس و ئاسایش كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مساڵ فه‌رمانێك له‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی 70 ده‌رچووه‌ ته‌نها ئه‌و فێرخوازانه‌ وه‌رده‌گیرێن كه‌ كه‌سوكاری شه‌هیدن یاخود ئه‌فسه‌رن، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ ده‌ڵێن ئیمه‌ش حه‌زده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانماندا به‌یه‌كه‌وه‌ درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ین و بێبه‌ش نه‌بین له‌ خوێندن. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف لێپرسراوی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی 70ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و مامۆستا به‌كر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی گفتوگۆی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group