شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

رۆژی سێشه‌ممه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم سه‌ردانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانی كرد و به‌دواداچوونی بۆ پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی (شه‌هید تۆفیق) كرد، كه‌ له‌دوای روداوی بومه‌له‌رزه‌كان تووشی داڕوخان بوو، به‌ڵام تائێستا نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و ناتوانێ خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی هاووڵاتیان بكات. هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ و به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كرد بۆ تاووتوێكردنی ره‌وشی ته‌ندروستی و دیاریكردنی كه‌موكوڕیه‌كان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری د.یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی و ناسیح حه‌سه‌ن قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان گفتوگۆی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group