به‌رنامه‌یه‌كی ته‌نز ئامێزه و له‌لایه‌ن مسته‌فا ئه‌حمه‌د و هاوكارقادر رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت.
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق داوا له هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی ده‌كات، هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌ردوو حزبه‌كه پێكبهێنن، به‌ڵام له "ترش و شیرین"دا مسته‌فا ئه‌حمه‌د وتی "هێشتا تامی كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمار له ده‌میاندایه، ئیتر چۆن جیاببنه‌وه و هاوپه‌یمانێتی دروست ده‌كه‌ن؟ (خۆی ئه‌و رۆژه ئه‌وه‌ی روویدا له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌بوو كه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روونه‌دات)".