هەموو رێگاكان دەچنەوە سەر عەبادی

یاسین تەها

22/04/2018

رەنگە خراپترین هەڵمەت و خراپترین كاندیدەكانیش هی لیستی "النصر" ی عەبادی بێت، هەر رۆژە كەتن و بەڵایەكی لێ دەردەكەوێت و بە پەلە پڕوزە پێكهێنراوەو پڕە لە دەموچاوی بێزراو، بەڵام هەموو رێگاكانی دەوروبەر دێنەوە سەر ئەو و چەندین جۆگە هەڵكراوە بۆ گێڕانی ئاشی پڕۆژەكەی.

*سعودیە شارێكی وەرزشی 150 ملێون دۆلاریی بەدیاری بۆ بەغدا دروستدەكات.
*لوبنان فەلاح سودانی رادەست كردەوە كە تۆمەتبارە بە دزینی 5 ملیار دۆلاری پارەی بایەعی سەردەمی مالیكی.
*ئوردن، زیاد قەتانی بە كەلەپچەیی بۆ ناردەوە، كە تۆمەتبارە بە بردنی یەك ملیار دۆلار لە وەزارەتی بەرگریی سەردەمی عەللاوی.
*ئەمریكا سنوری سوریای بۆ واڵا كردوە تا فڕۆكە بنێرێت بۆ لێدانی داعش و بیكاتە ریكلام بۆ ئازایی خۆی.
*كاتێك پێداچوونەوەی رێكەوتنی 5+1 ئەتۆمی دێتە پێشەوە لەگەڵ تاران لە مانگی ئایاری داهاتوو، رەنگە ئێران مەمنون بێت یەكێك لە عیراق ببێتە حوكمڕان دەمی بگاتە ئەو و ترامپ و محەمەد بن سەلمانی بریكاری لەم ناوچەیەدا.
رۆژانی داهاتوو ریكلامی بیانی زیاتر دەبینین بۆ عەبادی لە چەشنی هەڵبژاردنی لەلایەن گۆڤاری تایمی ئەمریكییەوە وەك بەهێزترین 100 كاریگەرەكانی جیهان و رێبەرێكی مەزنی عیراقییەكان!.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group