کێ دوژمنی خەڵكی ھەژاری کوردستانە؟

له‌تیف مسته‌فا

06/07/2019

با حیسابێک بکەین :
1- لە شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1961 تا ساڵی 1975لە ھەموو ئەوناوچانەی لە ژێر دەستی شۆڕشدا بوون خەڵک لە کولەمەرگی و مەمرەو مەژیدا ئەژیا ، تەنەکەیەک نەوت بە 600 فلس بوو ڕۆژانەی کرێکارێک ئەگەر ئیشێک ھەبوایە بە 350 فلس بوو ، بەرپرسەکانی شۆڕشیش لە ئەندامی ڕێکخراوەوە تا سەرەوە ژیانی پاشایانە دەژیان، ماڵمان لەماوەت بوو بیرمە چۆن ئەو کاتیش خەڵک باسی زوڵم و دزی و ڕاوو ڕوتی ھەندێک لە بەرپرسەکانیان دەکرد.
2- لەساڵی 1975کە ئاشبەتاڵ كرا تاوەکو 1991کە لەژێر دەستی دوژمنی بەعسی فاشیدا بوین ،سەرەڕای چەوسانەوەی نەتەوەیی ،بەڵام ھەرزانی و فەرحانی ھات و کەس فەقیر و برسی نەما ، جگە لە دیکتاتۆریەت و نەبونی ئازادی خەڵک لە ھیچی کەم نەبوو ، عەدالەتێکی کۆمەڵایەتی ھەبوو،تا ڕادەیەک ھەژاری و بێکاری نەما.
3- لە ساڵی 1991 تاساڵی 2003 کە دوبارە ڕزقی خەلک کەوتەوە بەردەستی بازرگانانی کوردایەتی وشۆڕش دوبارە خەلک برسی بونەوەو و بە کوێرەوەری ژیانیان بەسەر دەبرد چەندین کەس بە غازی خەڵوز خنکان ، بەرپرس و ژن و منداڵەكانیشیان ڵەو پەڕی خۆشگوزەرانی و کەیف و سەفاو سەفەری وڵاتان بوون.
4- لەساڵی 2003 تا 2014 کە دوبارە موچەو پارەمان لە بەغدای دوژمنەوە بۆ دەھات جارێکی تر بوژاینەوەو ھەرزانی ڕوی لە ولات کردو فەقیر ئاھێکی بەبەردا ھاتەوە. 
5- لە ساڵی 2014 بەدواوە کە دوبارە موچەو قوتمان کەوتەوە ژێر دەستی پارێزەرانی مافی خەڵک و کوردایەتی جارێکی تر قوتیان بڕین سوکایەتی نەما پێمان نەکەن خۆشیان لەوپەڕی سەڵتەنەت و عەنعەنتدا دەژیان.
6- لە ساڵی 2019ەوە سەرەڕای ئەوەی جارێکی تر بەغدای دوژمن پارەی خەڵک و موچەخۆران بەتەواوی دەنێرن کەچی ئەوەندە چاو قایمن خیانەت و دزی ھەم لە خەڵک و ھەم لەبەغداش دەکەن و بە حەرامی بەقوڕگی خۆیان کۆمپانیاکانیان و دەست وتاقم و بنەماڵەو كوڕو نەوەكانی خۆیانیدا دەکەن، ئەگەر یەکێکیش بچێ بەبەغدا بڵێ تەخوینی دەکەن.
بەو حیسابەی سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئێمە بەتایبەتی چینی زۆرینەی میللەت ،ھەرکاتێک لە ژێر دەسەڵاتی بەناو خەباتگێڕانی مافی خەڵکی کوردستاندا بوبین برسی کراوین و سوکایەتیمان پێکراوە ، ھەرکاتێکیش لە ژێر دەستی دوژمندا بوبین و قوتمان بەدەست ئەوان بوبێت تێرو پڕبووین.
ئەوەی سەیریشە لە ساڵی 1961یشەوە بەوە ھەڵماندەخەڵەتێنن کە ئەوان بۆ مافەکانی ئێمە خەبات دەکەن.
ئەم نوسینە بۆ جوانکردنی ڕوی سەدام و ڕژێمەکەی نیە ،بەڵکو بۆ پیشاندانی ڕوی ڕاستەقینەی ئەمانە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group