ترەمپ پێشنیازێكی ئێرانی رەتكردوەتەوە

52 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە بڵاویكردوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەرقاڵی تاوتوێكردنی دەستپێكردنەوەی هێرشەكانە بۆ سەر ئێران لە دوای هەڵبژاردنی وڵاتەكەی.
بەپێی لێدوانی ئەو بەرپرسەی ئەمریكا، پێشنیازی ئاگربەستی ئێران بۆ ماوەی 7 رۆژەی هورمز لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە رەتكراوەتەوەو بە هاوكارەكانی راگەیاندوە كە چاوەڕوانە دوای هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە هێرشەكان دەست پێ بكاتەوە.
پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبو كە بەڕێگەی نێوەندگیرانەوە پێشنیازی كردنەوەی 7 رۆژەی گەروی هورمزیان داوەو بڕیارەكە بە دەست ئەمریكایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group