مرۆڤ و تەكنەلۆژیا

دێرین عەلی

01/09/2019
ژیانی مرۆڤەكان تەواو بەرەو گۆڕانكاری نوێ چووە، هەندێك لە گۆڕانكارییەكان باشن و هەندێكی مەترسیدارن، وەك هەمیشە توێژەران جەخت دەكەنەوە و دەڵێن "بۆ هەر قۆناغێكی گۆڕانكاری مەترسیەكان لە مرۆڤدا ڕوو لە زیاد بوون دەكەن"، هەنووكە دەبینین تەكنەلۆژیا كاریگەریی بێ شوماری خستۆتە سەر هزری تاك و زیانە مرۆییەكانی تەنگی بە مرۆڤاییەتی هەڵچنیوە، تەكنەلۆژیا لەپاڵ سوودەكانی  سەدان زیانیشی بە مرۆڤایەتی گەیاندووە، بۆ نمونە: پیسبوونی ژینگە و ئاریشە دەروونییەكان.
دەبینین مرۆڤی ئەمڕۆ بە تەواویی ڕووی كردۆتە بەكارهێنانی ئینتەرنێت كە مەخابن ئەمە وای لێ هاتووە تەنانەت لەناو پاس و ژووری خەوتنەكەشدا بوونی هەبێ، بەجۆرێك لە جۆرەكان بۆتە پێویستییەكی هەنوكەیی، لەكاتێكدا ئامێری (وایفای) ڕێك وەك ژەهر بە تەواویی دەمارەكانی تاك بە تاكی مرۆڤەكاندا دێت و دەچێت، ئەگەر بێت و پرسیار بكرێت، ئایا هەموو ئەم شەپۆلە بەهێزانە كاریگەریی و زیانیان بۆ تەندروستی بوونەوەران هەیە؟ زانایان پێیان وایە كە شەپۆلەكانی (وایفای) بە شێوەیەكی گشتی شەپۆلی ئەلیكترۆمۆگناتیسین و كاریگەریی تەواویان هەیە لەسەر ئەندامانی لەشی مرۆڤ. هەر بەگوێرەی ئەو لێكۆلینەوانە، كاریگەریی لەسەر چینی منداڵان زۆرترە وەك لەوانی دیكە. بە شێوەیەكی گشتی لە (1997 بۆ 1998) سەریهەڵداوە، تاوەكو ئێستا زانایان لێكۆڵینەوەی زۆریان كردووە و ئەنجامەكەی (نێگەتیڤ) بووە. 
گەر شیكارییەك بۆ ئەمە بكەین، دەتوانین ئاراستەی چەند خاڵێك درووست بكەین لێرەدا گرنگترینیان دەخەینەڕوو:
تێكچوونی دروستی خەو، بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان، لەشی ئەو كەسانەی بەر ئەم تیشك و شەپۆلە ئەلیكترۆموگناتیسییە دەكەوێت، ڕەوشی خەویان تێك دەچێت، ئەم كەسانە بەراورد بەكاسانی دیكە، درەنگتر چاویان دەچێتە خەو و دوچاری بێخەوی دەبن، كاریگەری تووڕەبوون و بێ كۆنترۆڵی زیاد دەكات بۆ ئەم جۆرە كەسانە گرنگە شەوان ئامێرە وایفاییەكان بكوژێنرێتەوە، هەندێكیش ئەوە بە باش دەزانن كە یەك كاتژمێر پێش خەوتن، ئامێرەكان بكوژێنرێنەوە. 
خاڵێكی دی كە من وەك توێژەرێك لەگەڵ چینی منداڵان كارم كردووە و هەمیشە ئامۆژگاری من بۆ منداڵان ئەوە بوو، تۆیەكی منداڵ دەبێ منداڵ بیت و كاتەكانت بە شتە مناڵەییەكانەوە خەریك بكەیت و دوور بیت لە بەكارهێنانی موبایل و ئای پۆد وە ئەو كاریگەریگەریانە چین كە بە خراپی لەسەر منداڵ جێ دەمێنێ، بەركەوتنی تینی لەرەلەری شەپۆلی ڕادیۆیی و شەپۆلی وایفای و مۆبایل، كار لە گەشەی خانەكان دەكات، بە تایبەتی لە قۆناغی گەشەی كۆرپەلە، لە ساڵی2005  لیكۆڵینەوەیەك لەسەر كۆمەڵێك ئاژەڵ ئەنجامدرا و دەركەوت كە كاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر گەشەی خانەكانی گورچیلە، هەمان دەرئەنجام لە ساڵی 2009 بۆ 2010 لەلایەن لێكۆڵەرێكی نەمساییەوە دووپاتەكرایەوە .
تێكچوونی گەشەی خانەكان و باری چاكبوونیان، زانایانی  دانیماركی بۆ لێكۆڵینەوە لە كاریگەریی شەپۆلەكانی ئەلیكترۆموگناتیسی لەسەر گەشە و چاكبوونەوەی خانەكان، كۆمەڵە ڕووەكێكیان خستە ژینگەی ئەم شەپۆلەوە بۆ ئەوەی دەرەنجامی كاریگەرییەكەیان دەست بكەوێت. ئەم لێكەڵەرانە 2 جۆر گیایان بۆ ئەم كارە هەڵبژارد؛ جۆرێكیان لە ژورێك بێ هەبوونی شەپۆلی ئەلیكترۆموگناتیسی و یەكی دیكەیان لە ژوورێكی بارگاوی بە ئەم جۆرە شەپۆلە،
  یەكەم دەست نیشانكردن  پاش ماوەیەكی دیاریكراو، بە سروشتی دەستیان بە گەشەكردن كرد، وە دەستەی دووەم ئەو گیایانە بوون كە گەشەیان نەكرد، یان گەشەیان زۆر سست بوو.
كاریگەری نەرێنی لەسەر ڕەوشی كاركردی مێشك: زانایانی دانیماركی كاریگەری شەپۆلی (4g)یان دیاریكرد، بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد بەهۆی ( MRI:Magnetic Resonance Imaging) دەركەوت ئەو كەسانەی لە ژینگەیەكی بارگاوی بە شەپۆلی (4g) كاركردنی بەشێك لە بەشەكانی مێشكیان سست بووە. 
 تا ئێستا لێكۆلینەوە ساڵانە بەردەوامە بۆ زینەكانی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا ،تادەبێ بەكارهێنەر زۆر تر دەبێ بەتایبەت و مەترسیترینیان ، بەكارهێنانی یاریەكانە كە وای كردوە ،كارەساتی نەخوازراوی لێبكەوێتەوە ، وەك ئەوەی سەدان كەس تۆراون لە هاوڕێ و سەدان مرۆڤ مناڵی خۆیانیان ئەشكەنجەدا وەو  حاڵەتی كوشتنیشی لێكەوتۆتەوە  . 
بەبیرتان دەهێنمەوە ، بۆ هەر گۆرانكاریەك تۆ دەبێ تەواو ئامادەیت هەێ تا گۆرانكاری ،بكەی لەگەڵ هەموو ئەو زیانانشە دەمانەوێ بڵێین گۆڕانكاری لای مرۆڤەكان تەنیا لای خۆیانە،  تۆ دەتوانی بریار بدەی سبەی چۆن ڕۆژەكەت بەسەر بەری.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group