بڕیاری دەستگیرکردنی سۆران عومەر، یا سەرۆکی پەرلەمان؟

محەمەد حەكیم

14/07/2020

ھەرێمی کوردستان خاوەنی چوار دەسەڵاتی یاساییە، سەرۆکایەتی، حکومەت، پەرلەمان، دادوەریی.
بڕیار لەم چوار دەسەڵاتە بە تەواوی لای پارتی دیموکراتی کوردستانە، گەر باسی پەرلەمان بێت، رەنگە بوترێت ئێ خۆ سەرۆک یەکێتییە، وێرای رێزی پێ پایانم و دوور لە جەدەلی تا چەند ئاگابوون و نەبوون و کەمتەرخەمی سەرۆک لە بەرنامەی لابردنی پاڕێزبەندی کاک سۆران، بەڵام بەڕاستی گەر بەرواردێکی دەسەڵاتی ئەم سەرۆکە بەو سێ سەرۆکەی دیكە بکەیت و بینینی دەرئەنجامی کۆتایی، بڕیارەکەی دکتۆرە رێواس فایەق بە مانەوەی پارێزبەندی کاک سۆران، بە ئاشکرا کەمدەسەڵاتی ومەزلومیەتی سەرۆکی پەرلەمان دەردەکەوێت ..
ئەو بڕیاری دەستگیرکردنەی سۆران عومەر، زیاتر وەڵامە بۆ سەرۆکی پەرلەمان و بێ ماھیەت تەماشاکردنی بڕیارو پێگەکەیەتی و بەشێکیشی وەڵامە بۆ حزبەکەی سەرۆكی پەڕلەمان!
بۆیە من بم. لە جیایی یەکێتی، ئەو پۆستەش بە فەرمی دەدەم بە پارتی ..
ئێمە کەسانێکی بەوەفاو پێزانین، ھەڵوێستی بچوکی بەرانبەریش دەنرخێنین، خۆ دەشمانزانی سەرۆکی پەرلەمان دەیتوانی پێشوەخت باشتر بکات، بەڵام سپڵە نین و بەکەمیش ئەزانین وسوپاسمان کرد، گەرچی دەمانزانی چی دەگوزەرێت و فشارەکانی سەریشی چین!
پێموایە حەقی خۆیەتی ھەموو حزبەکان دۆخەکە تەسلیم پارتی بکەن، چونکە ھەموو شت بەدەستی ئەوە، ئیدی بەشداری برادەرانی تر لە حكومەت پای چی!

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group