نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد، ژمارەی ئەو كاندیدانەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دوورخراونەتەوە گەیشتووەتە نزیكەی 800 كەس.
عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا حەوت هەزار و 734 كەس بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق كاندید كراون كە بڕیارە ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، ئاشكراشیكرد، كە 788 كاندید لە هەڵبژاردنەكە دوورخراونەتەوە.
عیماد جەمیل باسی لەوەشكرد، تانەی 53 كاندید لە بڕیاری پێشووی كۆمسیۆن بۆ دوورخستنەوەیان قبوڵ كراوە و جارێكی دیكە گەڕێندراونەوە و دەتوانن لە كێبڕكێی هەڵبژاردندا بەشدار بن.