نەوا-
نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق، پێشوازی لە هەنگاوەكانی ئەم دواییە كرد كە عێراق بەخۆیەوە دەبینێت بۆ بەهێزكردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و چەسپاندنی سەقامگیری.
تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق لە پلاتفۆڕمی "X" نووسیویەتی: ئەم هەنگاوە گرنگە بۆ پێشەوە و سەرەتایەكە بۆ فەرمانڕەوایەتییەكی نوێ لە عێراق لەسەر بنەمای گەڕاندنەوەی سەروەری نیشتمانی و چەسپاندنی سەقامگیرییەكی هەمیشەیی و كردنەوەی ئاسۆكان بۆ بوژانەوەیەكی نوێی نیشتمانی.
هەروەها، ستایشی ئەو گروپانەی كرد كە بڕیاریان دا چەكەكانیان رادەستی دەوڵەتی عێراق بكەن و ئەم هەنگاوەی بە بڕیارێكی مەبدەئی گرنگ زانی كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزكردنی رژێم و سەقامگیری و پاڵپشتیكردنی دامودەزگاكانی دەوڵەت.
باراك دوپاتیشیكردەوە، متمانە بە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران لەجێی خۆیدایە و راشیگەیاند كە ئەوەی ئەمڕۆ بەدەست هاتووە تەنها سەرەتایە.