ترەمپ سەرزەنشتی نەتانیاهۆ دەكات
1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ماڵپەڕی ئاكسیۆسی ئەمریكا بڵاویكردەوە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەهۆی زیادكردنی گرژییە سەربازییەكانی ئەم دواییانە لە لوبنان سەرزەنشتی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی كردوە.
ماڵپەڕەكە لەسەر زاری دوو بەرپرسی ئەمریكا هەواڵەكەی بڵاوكردوەتەوەو ئاماژەی بەوەكردوە، ترەمپ بە نەتانیاهۆی وتوە: ئەگەر ئەمریكا نەبوبایە ئێستا لە زینداندا دەبو.
هەروەها دۆناڵد ترەمپ نیگەرانی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە زیادكردنی گرژییەكانی ئەم دواییانە لە لوبنان و وتویەتی كە هێرشەكانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەبنە مایەی لەناوبردنی رێڕەوی دانوستانەكانی ئێستا لەگەڵ ئێران.