نەوا-
نیگاهدار حسێنپور قائیمقامی دورگەی خارك لە كۆنفرانسێكدا رایگەیاندوە، بەهۆی ئەوەی دورگەی خارك وێستگەی سەرەكی نەوتە، لەكاتی جەنگەكەدا هێرشی زۆر كراوەتە سەری.
حسێنپور راشیگەیاندوە: لەكاتی جەنگدا زیاتر لە 548 موشەك بەر دورگەی خارك كەوتوەو لە یەكێك لە توندترین هێرشەكاندا لە 17/3، پەنجا موشەك بەر دورگەكە كەوتوە، هەروەها سەرەڕای هێرشەكان زیاتر 90%ی هەناردەكردنی نەوتی ئێران لەڕێگەی دورگەی خاركەوە ئەنجامدراوە.
دورگەی خارك نزیكەی 30 كیلۆمەتر لە وشكانی ئێران و نزیكەی 55 كیلۆمەتر لە بەندەری بوشەهرەوە دورە بە وێستگەی سەرەكی هەناردەكردنی نەوت دادەنرێت.