وەزارەتی دادی عیراق داوایەكی یاسایی نێودەوڵەتی بردەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

وەزارەتی دادی عیراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، داوایەكی نێودەوڵەتیان بردوەتەوە  كە دژی دەوڵەتی عیراق تۆماركرابو، بەمەش حكومەت لەپێدانی قەرەبوی دارایی بەنزیكەی 800 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی رزگاری بوە.
وەزارەتەكە راشیگەیاندوە: بردنەوەی ئەم داوایە دەستكەوت و بەرهەمی ئەو هەوڵە یاساییە بەردەوامانە بوە كە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی لە ڕێگەی بەدواداچونی دۆسیەی داواكەو داكۆكیكردن لە هەڵوێستی عیراق لەبەردەم دەستەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتیدا داویەتی بەشێوازێك كە بوەتە هۆی بەهێزكردنی پاراستنی دارایی گشتی و پاراستنی مافەكانی دەوڵەت و دامەزراوەكانی لە ناوەندە یاساییە نێودەوڵەتییەكاندا.
وەزارەتی دادی عیراق راشیگەیاندوە، بەپێی بەیاننامەكە لایەنی بەرامبەری داواكە پابەندكراوە بە پێدانی بڕی 10 ملیۆن دۆلار بەعیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group