دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردوە، لە چوارچێوەی ئەو لێكتێگەیشتنەی لەگەڵ ئێران كراوە، ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
ترەمپ پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، حكومەتی تاران رازی بوە هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، ئەو هەواڵەی دەڵێت ئەمریكا 300 ملیۆن دۆلاری بە ئێران داوە هەواڵێكی هەڵبەستراو و ناڕاستی دیموكراتەكانە.
پێشتر میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردبوەوە كە لەبەرامبەر واژۆكردنی رێككەوتنی نێوانیان ئەمریكا بە سەدان ملیۆن دۆلار وەك قەرەبو دەداتە كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەركەوتوە.